36
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی ئه‌ركان سالس و شیركه‌تی نه‌وتی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی پارسی جنووبی بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ئه‌ركان سالس و شیركه‌تی نه‌وت خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، وه‌لانانی جیاوازی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، سامان‌دانی شۆفێرانی بهكڕێ گرتوو، پێدانی مه‌ره‌خه‌سی و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.