65
له ڕۆژانی ڕابردوودا، باوك و كوڕێكی خه‌ڵكی گوندی دێ شه‌مسی سه‌ر به شاری شنۆ به ناوه‌كانی “جه‌عفه‌ر و سرووش ئیسماعیل نژاد” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئیمساعیل نژاد له گوندی دی شهمس و جه‌عفه‌ر و سرووشیان به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و دوو هاووڵاتیه له‌به‌رده‌ستدا نییه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌یان بێ ئاكام بووه.