23
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتیانی خه‌ڵكی شاره‌كانی سه‌حنه و كرماشان به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ڕه‌زا ڕه‌سایی، یادی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان به‌رز ڕاگرت.
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ، ڕه‌زا ڕه‌سایی له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له شاری سه‌حنه، پاش په‌روه‌نده‌سازی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی كرماشان به تۆمه‌تی كوشتنی نادری به‌یرامی، به‌رپرسی ئیتلاعاتی سه‌حنه، به ئێعدام مه‌حكووم و ڕۆژی سێشه‌ممه، حوكمه‌كه‌ی به نهێنی و بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كه‌ی جێبه‌جێ كرا.