24
“ئاریا سادقی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا، خه‌ڵكی سنه و دانیشتووی هه‌مه‌دان، ماوه‌ی ٣٠ مانگه زیندانی و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئاریا سادقی” له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای هه‌مه‌دانه‌وه به تۆمه‌تی “تێكدانی ئاسایشی گشتی” و “هێرشكردن بۆ سه‌ر مه‌ئمووری ده‌وڵه‌ت” به ٤٠ مانگ زیندان مه‌حكووم و زۆرترین سزا واته ٢٥ مانگی بۆ جێبه‌جێ كرابوو. ئێستا ماوه‌ی ٣٠ مانگه ئه‌و هاووڵاتیه له زیندان دا ڕاگیراوه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.