60
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بەناونیشانی ئاروین ڕەشیدی ١٩ ساڵ تەمەن لە سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە بەتەقەی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران بریندار کرا.
هەر لەم پەیوەندییەدا ڕۆژی چوارشەممە٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەقز بەناونیشانی کارۆ تەجرووبە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران بریندار کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە هەردوو کۆڵبەر بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی کراون بەڵام ئاروین ڕەشیدی دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شەفای شاری سەقز.
ق.ش