37
ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتێك، له وڵامی هێرشی میلیشیاكانی سه‌ر به ڕژیمی سووریه، هێرشیان كرده سه‌ر بنكه و باره‌گانیان و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌س كوژران و بریندار بوون.
ڕۆژی هه‌ینی میلیشیاكانی سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌د هێرشێكی كوێرانه‌یان كرده سه‌ر گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ده‌یره‌زوور و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، ١٦ كه‌س كوژران و بریندار بوون. ڕۆژی شه‌ممه، هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك هێرشی پێچه‌وانه‌یان كرده سه‌ر چه‌كدارانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی و به‌شار ئه‌سه‌د و فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌و هێزانه‌یان كوشت و چه‌ند كه‌سی دیكه‌یان بریندار كرد.