39
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ده‌ست به‌سه‌ر سامان و داراییەکانی “کاوە عەزیزی”، چالاکی سیاسیی دانیشتووی یەکێک لە وڵاتە ئورووپایەکان، بە فەرمانی لقی ١ی دادگای ئینقلابی کرماشان به سه‌رۆكایه‌تی قازی فه‌رهاد عه‌لیخانی و به قازانجی سیتادی ئیجرایی فه‌رمانی ئیمام گیراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، جگه لە دوو ئۆتۆمبێلی جۆری “پژۆ پارس” و “تویتا ڕافۆر” دوو خانووی ئەو هاووڵاتییەش لە شارەکانی کرماشان و جوانڕۆدا دەستیان بەسەردا گیراوە. بە وتەی کاوە عەزیزی، ماڵەکەی جوانڕۆی شوێنی مانەوەی بنەماڵەیه و ئێستا نیگه‌رانی چاره‌نووسی خێزانه‌كه‌یه. کاوە عەزیزی، خەڵکی سەلاسی باوەجانی و دانیشتووی کرماشان مانگی پووشپەڕی ٢٧٢٢، بەهۆی هەڕەشەی ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ناچار بە بەجێهێشتنی زێدەکەی بوو.