59
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، چاره‌نووسی دوو شارومه‌ندی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی شاره‌كانی بۆكان و نه‌غه‌ده ناڕوون و نادیاره.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی نه‌غده به ناوه‌ی “ئه‌مین زاله”، ماوه‌ی ١٩ ڕۆژه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “محه‌ممه‌د فه‌ریق شه‌رێعه‌ت په‌ناه” ماوه‌ی سێ مانگه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ ئاكامێكی نه‌بووه. شایانی باسه كه هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و دوو شارومه‌نده ڕوون نییه.