35
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له ژینگه‌پارێزانی شاری شنۆ هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی ئه‌و شاره به‌ڕێوه برد.
لەو چالاكییەدا چەند کەسێکی بەهەست و ژینگەدۆست بە شێوەی خۆڕسکانە لە شوێنە گەشتیارییەکانی “چیمەنەکانی پووشاوێ” و سەیرانگای “پردی ئایشێ خانم”، زبڵ و پاشماوەکانیان کۆ کردووەتەوە و پاشان، بە تێچووی خۆیان سرویسێکی بێهداشتییان بۆ گەشتیاران ساز کردووە تاکوو پێش بە پیسبوونی ژینگەی ناوچە ناوبراوه‌كان، بگرن.