60
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی له‌سه‌ركارده‌ركراوی گرووپی میللی فوولادی ئه‌هواز له‌به‌رده‌م ئوستانداری خووزستان كۆبوونه‌وه.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر كرێكارانی شاغڵ له گرووپی میللی فوولادی ئه‌هواز، له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می حه‌قده‌ست و بێكاركردنی ژماره‌یك له هاوكاره‌كانیان، مانیان گرتبوو. كرێكاران له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا خوازیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌ت بوون. هه‌ر چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت گۆڕدرا، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی دیكه له كرێكارانی ناڕازی بێكار كران. ئێستا كرێكارانی لهسهركاردهركراو خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی پیشه‌یی و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كارن.