كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فولاد له‌ ئیسفه‌هان

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولادی ئیسفه‌هان بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

خانه‌نشینكراوانی فولاد به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم، خوازیاری ئازادی چالاكانی كرێكاری و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام بوون. خانه‌شینكراوانی سه‌نعه‌تی فولادی ئێران داوا ده‌كه‌ن حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان زیاد بكرێت، بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌یان پێ بده‌ن، گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی حه‌قده‌ستیان بۆ جێبه‌جێ بكرێت و بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ تێكه‌ڵكردنی سندووقه‌كانی خانه‌نشینی هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net