53
سوولماز حه‌سه‌ن زاده، خۆشكی نه‌مر، محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده، له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، ماوه‌ی ٧ ڕۆژه له زیندانی ورمێ مانی له خواردن گرتووه و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ده‌كات.
ڕۆژی ٩ی گه‌لاوێژ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی بۆكان هێرشیان كرده سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی حه‌سه‌ن زاده و باوك و خۆشكی نه‌مر محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن زاده‌یان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. پاش یه‌ك ڕۆژ به‌ندكران، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن زاده به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا، به‌ڵام سوولماز حه‌سه‌ن زاده بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا. له ڕۆژانی ڕابردوودا، دایك و باوكی ئه‌و خۆشكه دادخوازه چه‌ند جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه.