52
به‌یانی سێشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی لاكانی ڕه‌شت هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری نا بۆ ئێعدام، دژبه ئێعدامی به‌ندكراوان له ئێران مانیان له خواردن گرت.
كارزاری نا بۆ ئێعدام له مانگی به‌فرانباری ساڵی ڕابردوووه ده‌ستی پێكردووه و سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك، به‌ندكراوانی سیاسی له زیندانه‌كانی قزلحه‌سار و ناوه‌ندی كه‌ره‌ج، ئێڤین، تارانی گه‌وره، نه‌غه‌ده، سه‌قز، ورمێ، شیراز، ئه‌راك، ته‌ورێز، ئه‌رده‌بیل، بانه، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز و مه‌شهه‌د دژبه سزای ئێعدام مان ده‌گرن. به‌یانی سێشه‌ممه، به‌ندكراوانی سیاسی زیندانی لاكانی ڕه‌شت په‌یوه‌ست به‌و كارزاره بوون و پشتیوانی خۆیان له به‌ندكراوانی ژنی محكووم به ئێعدام و به‌غی ده‌ربڕی.