مانگرتنی په‌ره‌ستاران له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

 

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی گه‌لاوێژ، په‌ره‌ستارانی شاباد هاوڕێ له‌گه‌ڵ په‌ره‌ستارانی چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی گشتی په‌ره‌ستارانی ئێران بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی شاباد، ته‌فت، ساری و كه‌نگان هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌ستارانی شیراز، ئاباده‌، جه‌هرۆم، ته‌ورێز، زه‌نجان و یه‌زد دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌ كار كێشاوه‌. په‌ره‌ستاران خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net