كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی پارس جنووبی، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارنی نه‌وت، كرێكارانی ئه‌ركان سالس له پاڵاوگه‌كانی ژماره سێ، پێنج، حه‌وت، نۆ، ده و دوانزه‌یی پارسی جنووبی ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانیان گرتووه. كرێكارانی ئه‌ركان سالس خوازیاری به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، وه‌لانانی په‌یمانكار، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره لهسهركاردهركراوهكانیان بۆ سه‌ر كار، وه‌لانانی جیاوازی، بهكردههوهدهرهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان و به‌ڕێوه‌چوونی ته‌واوی په‌سه‌ندكراوه‌كانی شۆرای باڵای كار بوون.