39
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شاره‌داری ئیلام له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی شاغڵ له شاره‌داری ئیلام له ئاست نه‌دانی سێ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕازین و ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان چووه‌ته سه‌ره‌وه به‌ڵام شاره‌داری ئیلام له جیاتی پێدانی داخوازییه‌كان، حه‌قده‌سته‌كانیانی كه‌م كردووه و كاتێك ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ كردوون.