ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٢٤ شارومه‌ندی كورد له‌ باكووری كوردستان

به‌یانی هه‌ینی ٢٦ی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا له‌ چه‌ند شاری باكووری كوردستان، ٢٤ شارومه‌ندیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٨ كه‌س له‌ شاره‌كانی قوسه‌ر، نه‌سیبه‌ین، دێرك و شه‌مره‌خی سه‌ر به‌ پارێزگای ماردین، له‌ هێرشی پۆلیس بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌ شاری ئه‌رزه‌رووم، چوار كه‌س، شاری ڕۆحا چوار كه‌س و شاری سمسوور سێ كه‌س به‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای “ته‌بلیغ بۆ ڕێكخراوه‌ی تیرۆریستی” له‌لایه‌ن ده‌زگای میته‌وه‌ ڕفێندراون. هه‌روه‌ها پێج كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون به‌ڵام ڕوون نییه‌‌ خه‌ڵكی كام پارێزگای باكووری كوردستانن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net