53
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، نانەواخانهکانی 10 پارێزگای ئێران، له‌وانه پارێزگای كوردستان، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان، نرخی نانیان چه‌ند هێنده زیاد كردووه.
ئەو هەواڵەی کە دوو هەفتە لەمەوبەر سەبارەت بە گرانبوونی نرخی نان لە پارێزگا جیاجیاکان بڵاوکرایەوە، ئێستا بە شێوەیەکی فراوانتر و بەڵگەدارتر باس لە بەرزبوونەوەی 25%ی نرخی نان لە 10 پارێزگای ئێران ده‌كات. سەبارەت بە تاران، تا ئێستا هیچ هەواڵێکی باوەڕپێکراو و ڕێکەوتنێک سەبارەت بە گۆڕینی به‌های نان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه. هەواڵه‌كان ئاماژە بە بەرزبوونەوەی نرخی هەندێک جۆری نان لە پایتەخت دەکه‌ن، به‌ڵام بەرپرسانی یه‌كێتیه كرێكارییه‌كان ئامادە نەبوون پشتڕاستی بکەنەوە.