49
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، چاره‌نووسی دوو هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی گوندی “ژیوار”ی سه‌ر به شارستانی سه‌وڵاوا به ناوه‌كانی “حسێن و نه‌زیر ئاداك”، پاش ڕفاندنیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
بیست و شه‌ش ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر “حسێن و نه‌زیر” ئاداك له هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزران. له‌و ماوه‌یه‌دا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو شارومه‌نده به‌رده‌وام سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی مه‌ریوان و سنه‌یان كردووه، به‌ڵام هیچ وڵامێكیان سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانیان وه‌ر نه‌گرتووه.