62
ئه‌رته‌شی توركیا ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی گه‌لاوێژ، ناوچه شاخاوییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری پارێزگای دهۆكی به چه‌ڕی بۆردوومان كرد و زیانێكی زۆری به ژینگه‌ی گه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، دارستانی گونده‌كانی په‌رخ و قه‌سرۆكی سه‌ر به پارێزگای دهۆك به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی توركیا ئاگری گرتووه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه نا‌وێرن هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه بده‌ن. له‌لایه‌ی دیكه‌وه، پووش و پاوانی گونده‌كانی میجی و بورجیانیش له ئاكامی هێرشه ئاسمانییه‌كانی توركیا ئاگری گرتووه و هێشتا كنتڕۆڵ نه‌كراوه. جیگای ئاماژه‌یه كه به‌هۆی داگیركارییه‌كانی توركیا له هه‌رێمی كوردستان، به ده‌یان گوند چۆڵ كراون و چه‌ندین هاووڵاتی كوژراو بریندار بوون.