62
موعه‌لیمانی پارێزگای چهارمحال و بختیاری، ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی گه‌لاوێژ، دژ به ناڕوونی چاره‌نووسی پرۆژه‌ی مه‌سكه‌نی فه‌رهه‌نگیان ئه‌و ئوستانه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕێكخراوی پشكنین له فه‌رهه‌نگیانی ئه‌و پارێزگایه ٢٤٠ ملیون تمه‌نی بۆ درووست كردنی خانوو‌و وه‌رگرتووه، به‌لام هێشتا به‌ڵێنه‌كانی بۆ ڕاده‌ستكردنی خانووه‌كان له كاتی خۆی دا جێبه‌جێ نه‌كردووه و موعه‌لیمان چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه‌ن.