کاتژمێر شەشی بەیانی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی گه‌لاوێژ، بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتیی سنه هەڵیانکوتایە سەر ماڵی موختار ئەسەدی، چالاکی سنفی فەرهەنگیانی ئه‌و شاره و سه‌ره‌ڕای پشكنینی ماڵه‌كه، هەڕەشەیان لە بنەماڵەکەی کرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌ئموورانی ڕژیم دوای زیاتر لە یه‌ك كاتژمێر گەڕانی ورد لە ماڵی ئه‌و چالاكه سنفییه و تێكدانی ماڵەكەی، كه‌ش و هه‌وای ترس و تۆقاندیان به‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا زاڵ كردووه. موختار ئەسەدی لە پێوەندی لەگەڵ شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” و بە بڕیاری ده‌زگای قەزایی کۆماری ئیسلامی بە زۆرەملێ خانەنشین کرا و ماوەی دوو ساڵه مووچەكەی لێ بڕدراوه. لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا ئه‌و چالاكه سنفییه لە چەندین دۆسیەی جیاجیادا ڕووبەڕووی تۆمەتی جۆراوجۆر بووەتەوە و پێشتریش چەند جار ده‌ستبه‌سه‌ر و دادگایی کراوە.