21
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی گه‌لاوێژ، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی گوندی “نێ”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به ناوی “ئومید فه‌ره‌جی” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ئومید فه‌ره‌جی و ناوبراویان به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستووه‌ته‌وه. تا كاتی داڕشتنی ئه‌و هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئومید فه‌ره‌جی له‌به‌رده‌ستدا نییه.