به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، حه‌سه‌ن ئه‌مینی، برای هه‌میشه زیندوو محه‌مه‌ده ئه‌مینی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا له شاری سنه و عه‌بدۆڵڵا شه‌ریفزاده ئه‌ندامی گرووپی شاخه‌وانی هه‌ڵۆی سه‌قز، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه به شه‌ش و ١٠ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، حه‌سه‌ن ئه‌مینی له په‌روه‌نده‌یه‌كی ساخته دا له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به بیانووی دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی سه‌قز و بۆكان له ساڵی ١٤٠٢، به شه‌ش مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی ته‌عزیزی و ٤٠ زه‌ربه شه‌لاق مه‌حكووم كراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، عه‌بدۆڵڵا شه‌ریفزاده له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سه‌قزه‌وه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام و هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ده مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كراوه. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه، زستانی ساڵی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرابوو.