ئیدامه‌ی مانگرتنی په‌ره‌ستاران له‌ زیاتر له‌ ٥٠ شاری ئێران

 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی گه‌لاوێژ، په‌ره‌ستارانی بووشێهر و ئه‌راك هاوكات له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كانیان له‌ شیراز، مه‌شهه‌د، كه‌ره‌ج و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران ده‌ستیان له‌ كار كێشا و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فه‌رمانداری مه‌شهه‌د بۆ هێوركردنه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران سه‌ردانی ناڕازیانی كردووه‌، به‌ڵام په‌ره‌ستاران به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم وڵامیان داوه‌ته‌وه‌. له‌ شاری ئه‌راك هێزه‌ ئینتزامییه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ر په‌ره‌ستاران و هه‌وڵی ڕفاندنی خۆپێشانده‌رێكیان دا و له‌لایه‌ن مانگرتووانه‌وه‌ ڕێگریان لێ كرا. په‌ره‌ستارانی ئێران خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی قه‌رارداد، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی ئیزافه كاری و كارانه‌، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ و ڕێگری له‌ كۆچكردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net