ده‌ستبه‌سه‌ركردنی موختار ئه‌سه‌دی له‌ شاری سنه‌

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٩ی گه‌لاوێژ، موختار ئه‌سه‌دی، ئه‌ندامی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان، پاش سه‌ردانی پۆلیسی فه‌تا، له‌لایه‌ن مه‌ئمووری دادگوسته‌رییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی گه‌لاوێژ، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی موختار ئه‌سه‌دی هێرشیان كردبووه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی و وێڕای پشكنینی كه‌لووپه‌لی نێو ماڵه‌كه‌، بێڕێزیان به‌ كه‌س و كاری كردبوو. ڕۆژی ڕابردوو، ئه‌و چالاكه‌ سنفییه‌ به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌كه‌ی سه‌ردانی پۆلیسی فه‌تای كرد له‌ شاری سنه‌ و له‌لایه‌ن مه‌ئمووری دادگوسته‌رییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، مه‌جید كه‌ریمی، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان(سنه‌ و كه‌ڵاته‌رزان) له‌ تۆمه‌تی بێ بنه‌مای ته‌بلیغ دژی نیزام بێ تاوان ناسێندرا و حوكمه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net