ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٩ی گه‌لاوێژ، عوسمان ئیسماعیلی، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له زیندانی سه‌قز، به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ پڕۆسه ده‌رمانیه‌كه‌ی، مه‌ره‌خه‌سی سێ ڕۆژه‌ی پێ درا.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی گه‌لاوێژ، عوسمان ئیسماعیلی كه له مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی دا بوو، له‌لایه‌ن لقی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای ئینقلابی سه‌قزه‌وه بانگهێشت و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌و شاره كرا. له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و چالاكه كرێكارییه، قازی وتبووی كه به‌پێی بڕیاری پزیشكی دادی سنه، عوسمان ئیسماعیلی ده‌توانێت ماوه‌ی به‌ندكرانی له زیندان دا تێپه‌ڕ بكات. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ڕۆژی پێنجی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، پێنج جار نه‌شته‌رگه‌ری بۆ عوسمان ئیسماعیلی له نه‌خۆشخانه‌كانی سنه، مهاباد و تاران كراوه و نابێت له زیندان دا بمێنێته‌وه.