39
ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی گه‌لاوێژ، كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆی له مانگرتنی په‌ره‌ستارانی ئێران ده‌ربڕی.
كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران وێڕای ئاماژه‌پێدان به نه‌دانی داخوازی موعه‌لیمان و خراپی دۆخی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تیان، ڕایگه‌یاندووه كه كێشه‌ی په‌ره‌ستاران هه‌مان كێشه‌ی كرێكاران، موعه‌لیمان و خانه‌نشینكراوانه و ته‌نیا ڕێگه‌ی گه‌یشتن به ئامانجه هاوبه‌شه‌كان، یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگایه. كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یدا داوای له هه‌موو خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران كرد پشتیوانی له مانگرتنی په‌ره‌ستاران بكه‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن ڕژیم به ئاسانی سه‌ركوتیان بكات.