35
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ گەلاوێژ، موختار ئەسەدی، ئه‌ندامی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی كوردستان پاش ڕفاندن له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئێڤین ڕاگوێزرا.
هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی سنه ڕۆژی دووشه‌ممه، پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی موختار ئه‌سه‌دی، ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانی دا گرت. ڕۆژی سێشه‌ممه، ئه‌و چالاكه سنفییه بۆ به‌ندیخانه‌ی ئێڤین ڕاگوێزرا، له حاڵێكدا به بنه‌ماڵه‌كه‌یان وتبوو بۆ ئازادی موختار بارمته ئاماده بكه‌ن. كاتێك كه‌س و كاری ئه‌و به‌ندكراوه سه‌ردانی دادگوسته‌ری سنه ده‌كه‌ن، پیان ده‌ڵێن كه موختار ئه‌سه‌دی به مه‌به‌ستی دادگاییكردن ڕه‌وانه‌ی لقی موقه‌ده‌سی دادسه‌رای ئێڤین كراوه.