دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی دوو كچی گه‌نج له‌ ده‌ورووبه‌ری سه‌لاسی باوه‌جانی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی گه‌لاوێژ، ته‌رمی دوو كچی گه‌نج به‌ ناوه‌كانی “كیمیا شه‌كیبا” خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی و “له‌لیلا زه‌ند” خه‌ڵكی سنه‌، له‌ ده‌ورووبه‌ری گوندی وانیسه‌ری سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی دۆزرایه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌رمی ئه‌و دوو كچه‌ به‌ مه‌و‌دای سه‌د متر له‌ یه‌كتر و له‌ ناوچه‌یه‌كی چۆڵ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه‌‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ته‌رمه‌كان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی كرماشان كراون. چوونیه‌تی ئه‌و ڕووداوه‌، هۆكاری كوشتنیان و ناسناوی تاوانباران ڕوون نییه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌وه‌ ده‌ستی پێكردووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئه‌و دوو شارومه‌نده‌ بۆ ماوه‌یێك له‌ شاری هه‌ولێر ژیان و كاریان كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net