ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ هاووڵاتی له‌ كرماشان

 

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاوڕێی نزیكی گیانبه‌ختكردوو، ڕه‌زا ڕه‌سایی، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ له‌ شاری كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ٢٩ی گه‌لاوێژ، سینا خامووشی ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ و سابر ڕه‌وشه‌نی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و ڕۆژی ٣١ی گه‌لاوێژ، په‌یمان شاهچراغی، ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، له‌ هاوڕێیانی نزیكی گیانبه‌ختكردوو، ڕه‌زا ڕه‌سایی، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ له‌ شاری كرماشان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و سێ هاووڵاتیه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net