46
عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی خه‌ڵكی سه‌قز، ڕۆژی پێنجشەممە، ١ی خەرمانان، دوای سێ ڕۆژ مه‌ره‌خه‌سی، بۆ زیندانی ناوەندیی سەقز گوازرایه‌وه.
هەژماری ئینستاگرامی ئەم چالاکە کرێکارییە، ڕۆژی ٢٩ی گەلاوێژ، نووسیبوو: “دوای هەفتەیەک بەدواداچوونی بنەماڵەکەم، بە مەبەستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ئازاد كرام و لقی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای ئینقلابی سه‌قز سێ ڕۆژ مۆڵەتیان پێدام. جێگای ئاماژه‌یه كه عوسمان ئیسماعیلی ڕۆژی ٥ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ مۆڵه‌تی ده‌رمانی پێ درا و پێنج جار له نه‌خۆشخانه‌كانی سنه، تاران و مهاباد نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا. ئه‌و چالاكه خۆشناوه كرێكارییه وێڕای بڕیاری پزیشكان بۆ پشوودان له ماڵه‌وه، به فه‌رمانی قازی دادگای ئینقلابی سه‌قز بۆ به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا.