49
ڕۆژی هه‌ینی ٢ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ده‌یه‌ی شه‌ست سه‌ردانی گۆڕستانی خاوه‌رانیان كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ڕێگرییان لێ كرا.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ده‌یه‌ی شه‌ست ناچار بوون تاجه گوڵینه و وێنه‌ی گیانبه‌ختكردووان له‌به‌رده‌م درگای ئه‌و گۆڕستانه دابنێن و ڕێزیان لێ بگرن. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی تاران، مه‌ئموورانی ڕژیم بێ‌ڕێزیان به خه‌ڵك كردووه و ڕێگه‌یان نه‌داوه بنه‌ماڵه‌كان له سه‌ر مه‌زاری ئازیزانیان كۆببنه‌وه.