43
ڕۆژی هه‌ینی ڵ٢ی خه‌رمانان، دانیشتووانی شاری باب له ڕۆژئاوای كوردستان، دژبه ده‌وڵه‌تی توركیا و گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان، دانیشتووانی شاری باب له ئاست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و گه‌نده‌ڵی گرووپه ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به توركیا ناڕازین و تا به ئه‌مڕۆ چه‌ندین جار خۆپێشاندانیان كردووه. خۆپێشانده‌ران هه‌روه‌ها له ئاست كردنه‌وه‌ی ده‌روازی سنووری نێوان توركیا و ده‌وڵه‌تی سووریه و ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ت ناڕازین و ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌تی توركیا و ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د خه‌ڵكیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كۆمه‌ڵكوژر كرد و ئێستا بۆ جارێكی دیكه مامه‌ڵه به گیانی مڕۆڤ ده‌كه‌ن.