ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌رمانان، دوو چالاكی ژینگه‌پارێزی و فه‌رهه‌نگی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان و ئاسۆی ژیاری ساحیب، بۆ پاكی و خاوێنی ناوچه‌كه و ناساندنی كتێب به منداڵان به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كۆمیته‌ی گونده‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان له ناوچه‌ی كه‌ڵاته‌رزان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی كاك شه‌ریف باجوور و هاوڕێكانی، ده‌ستیان داوه‌ته خاوێنكردنه‌وه‌ی ژینگه و ناوچه‌كه‌یان له زبل و پاشماوه پاك كردووه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌نجومه‌نی ئاسۆی ژیاری شارۆچكه‌ی ساحێب، چواره‌مین به‌رنامه‌ی خوێندنی كتێب و ڕاهێنانی منداڵانی به ناوی “له ژێر وریشه‌ی مانگی كانی گۆمه” به‌ڕێوه بردووه و له‌لایه‌ن منداڵان و بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه پێشوازی لێ كراوه.