63
سه‌رۆكی ناوه‌ندی بێهداشتی مهاباد ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: سێ ناوه‌ندی خستنی كۆرپه‌ڵه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌ماكنه‌وه داخراون.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، ئه‌و سێ ناوه‌نده پاش بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی خستنی كۆرپه‌ڵه، درێژه‌یان به چالاكییه‌كانیان به شێوه‌ی نهێنی داوه و ڕووبه‌ڕووی سزا بوونه‌ته‌وه. داخستنی ناوه‌نده‌كانی خستنی كۆرپه‌له و قه‌ده‌غه‌ی فرۆشتنی ئامێری ڕێگری له دووگیانی، ته‌ندرووستی به‌شێكی زۆر له كچان و ژنانی كۆمه‌ڵگای خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه و ڕژیم له پێناو سیاسه‌تی زۆركردنی جه‌معیه‌ت، كۆمه‌ڵێك ڕێكاری گرتووه‌ته به‌ر كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه قبووڵ نه‌كراوه.