به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی شه‌ممه ٣ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شارۆچكه‌ی كانی دیناری مه‌ریوان، به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی كاك فوئاد موسته‌فا سوڵتانی و نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، چالاكی ته‌بلیغیان ئه‌نجام دا.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به بڵاوكردنی تراكت و نووسینی دروشم له سه‌ر دیواری گه‌ڕه‌كانی كانی دینار، ڕێزیان له یادی كاك فوئاد موسته‌فا سۆڵتانی و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێبازی سووری كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران گرت. تێكۆشه‌رانی ڕێبازی كۆمه‌ڵه ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان له هه‌موو كادر و ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه، پێشمه‌رگانی كۆمه‌ڵه و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌زی گیانبه‌ختكردووان پیرۆزبایی كرد و به‌ڵێنیان دا تا دوا هه‌ناسه، درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازیان بن.