52
ڕۆژی شەممە، 3ی خەرمانان، وەزیری تەندرووستی ڕایگەیاند: قەرزی پەرەستاران لە سەر دەوڵەت بڕی حه‌وت هه‌زار و ٥٠٠ ملیارد تمەنە.
محەمەدڕەزا زەفەرقەندی له‌و باره‌وه وتی، دەوڵەت بڕیاری داوه کە بە زووترین کات سەرجەم ماف و داواکارییەکانی پەرەستاران جێبەجێ بکات، به‌ڵام ناوبراو ڕوونی نەکردەوە کە ده‌وڵه‌ت چ كاتێك شایسته داراییەکانی په‌ره‌ستاران په‌رداخت ئه‌كات. وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم لە کاتێکدایە كه مانگرتن و گردبوونەوەی پەرستاران و هەوڵەکانیان بۆ کۆچکردن له وڵات، بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە.