39
ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ژنانی تێكۆشه‌ری سلێمانی دژبه ترۆركردنی دوو ڕۆژنامه‌وانی ژن له‌لایه‌ن توركیاوه خۆپێشاندانیان كرد.
ئه‌و كۆبوونه‌وه له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانان ڕێكخراوه و ده‌یان ژن تێدا به‌شداریان كردووه. ئاماده‌بووانی ئه‌و چالاكییه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی گوڵستان تارا و هێرۆ به‌هائه‌دین، هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیایان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و تیرۆری چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن ئه‌و ڕژیمه‌یان به توندی شه‌رمه‌زار كرد. ژنانی تێكۆشه‌ری سلێمانی داوایان له ده‌وڵه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد له ئاست پێشێلكارییه‌كانی توركیا بێده‌نگ نه‌بن.