37
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی خه‌رمانان، دوو كرێكاری خه‌ڵكی بۆكان به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د ڕه‌هنموون” و “زانكۆ قادری” به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی میكانیكی به ناوی “محه‌ممه‌د ڕه‌هنموون” له كاتی كاركردن به ئامێری بهرزكرهوه تووشی به‌رقگرتوویی بووه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی خه‌ڵكی گوندی سارده كوێستانی بۆكان به ناوی “زانكۆ قادری”، له كاتی كاركردن له ئازه‌رشار، كاره‌با لێیداوه و گیانی به‌خت كردووه.