48
ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له كچانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی سنه به مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی تیرۆری دوو ڕۆژنامه‌وانی ژن له‌لایه‌ن توركیا له شارۆچكه‌ی سه‌ید سادق، چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، كچانی شۆڕشگێڕی سنه به كۆبوونه‌وه له چیای ئاویه‌ر، ده‌یان تراكتیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و دژبه ڕژیمه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی و توركیا دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای ئیدانه‌كردنی تیرۆری ڕۆژنامه‌وانان و چالاكانی سیاسی له‌لایه‌ن توركیا، ڕایانگه‌یاند: ئیراده‌ی ژنان به تیرۆر، سه‌ركوت و ئه‌شكه‌نجه ناڕووخێت و ژنان به‌هێزتر له هه‌میشه ڕووبه‌ڕووی داگیركه‌ران ده‌بنه‌وه.