29
ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانانی كورد به سه‌ر چیای ده‌ماوه‌ند له شاری تاران سه‌ركه‌وتن و ڕێزیان له یادی هه‌موو شه‌هیدانی ژینگه گرت.
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، شاخه‌وانانی به‌شدار له‌و چالاكییه ڕێزیانت له یادی یادی ئیسماعیل كه‌ریمی، شه‌ریف باجوور و هاوڕێكانیان گرتووه و به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تراكت، دروشمی “چاره‌ی كوڵبه‌ری و سووختبه‌ری كوشتن نییه و ئه‌بێ كێشه‌ی بێكاری چاره‌سه‌ر بێت”یان به‌رز كرده‌وه.