73
به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، دۆخی ته‌ندرووستی ئیبراهیم سدیق هه‌مه‌دانی به‌هۆی نه‌خۆشی شه‌كره و بێبه‌ری بوون له ده‌رمان، تێك چووه و ئه‌گه‌ری هه‌یه پهنجهیێكی دیكه‌ی پای ببڕدرێت.
ئیبراهیم سدیق هه‌مه‌دانی و كوڕه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ورمێ به زیندان و دووركه‌وتنه‌وه بۆ زیندانه‌كانی خۆی و نه‌غه‌ده مه‌حكووم كراون. ئه‌و باوك و كوڕه له یه‌ك دوور خراونه‌ته‌وه و ئیبراهیم سدیق هه‌مه‌دانی وێڕای تووشبوونی به نه‌خۆشی شه‌كره چه‌ند جار مانی له خواردن گرتووه. پێشتر پهنجهیێكی پای ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه به‌هۆی بێبه‌شكران له ده‌رمان بڕاوه‌ته‌وه و ئێستا پزیشكانی زیندان ده‌یانه‌وێت پهنجهیێكی دیكه‌ی پای ببڕنه‌وه.