36
ڕۆژی سێشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان، ده هه‌زار كرێكاری شاغڵ له به‌شه‌كانی بیناسازی، مه‌عده‌ن و ده‌ریاوانی دژبه قه‌ده‌غه‌كردنی مانگرتن و كۆبوونه‌وه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی ئوستڕاڵیا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده هه‌زار كرێكار له سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری ملبۆڕن ڕێپێوانیان كردووه و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ به‌سه‌ر یه‌كێتیه كرێكارییه‌كانی ئه‌و وڵاته نیشان دا و ڕایانگه‌یاند: ڕێگه ناده‌ن هیچ ده‌وڵه‌تێك مافی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌یان لێ بستێنێت.