ڕێزگرتن له‌ ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ سه‌قز

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٩ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له‌ دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ شاری سه‌قز، مه‌راسمێكیان به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان به‌ڕێوه‌ برد و ڕێزیان له‌ یادی كاك فوئاد موسته‌فا سوڵتانی و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم گرت.

له‌و مه‌راسیمه‌دا، ئاماده‌بووان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانیان به‌رز ڕاگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، هه‌روه‌ها ئاواتی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری نوێ كرده‌وه‌. له‌ درێژه‌ی ئه‌و مه‌راسیمه‌دا، به‌شداربووان له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی به‌هێزكردنی حیزبی كۆمۆنیست قسه‌ و باسیان كرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرینگی دووهه‌مین ساڵیادی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و درێژه‌دان به شۆڕشی ژینا كرده‌وه‌. مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ بڵاوكردنی شیرینی و خوێندنی شێعر و سروودی شۆڕشگێڕانه كۆتایی پێهات.c

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net