19
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له شاره‌كانی كرماشان، ڕه‌شت، ئه‌هواز و شووش بۆ جارێكی دیكه دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كۆده‌بنه‌وه و له ئاست جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن. خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.