17
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، دانیشتووانی گوندی ئه‌میرئابادی شاباد دژ به داگیركردنی زه‌مینه‌كانیان له‌لایه‌ن فه‌رماندارییه‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم به شه‌ڕ هاتن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، موجته‌با به‌خشی پور نوێنه‌ری شاباد له مه‌جلیسی ڕژیم به هاوكاری فه‌رمانداری ئه‌و شاره و به بیانووی سازكردنی مه‌سكه‌نی میللی، ده‌ستیان به سه‌ر زه‌وی و زاری خه‌ڵك گرتووه و ئه‌و كرده‌وه نایاساییه ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕینی خه‌ڵكی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. ڕۆژی ڕابردوو هێزه‌كانی ڕژیم به فه‌رمانی فه‌رماندار، ئاوایی ئه‌میرئابادیان گه‌مارۆ دا و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی دا كرد.