به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی كرماشان دوو چالاكی مه‌ده‌نی به‌ندكراوی خه‌ڵكی گێڵانغه‌رب به ناوه‌كانی موحسن ئێسفه‌ندیاری و لوتفۆڵڵا په‌رویزی به مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ خستووه ژێر گوشار.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی گێڵانغه‌رب به ناوه‌كانی “موحسن ئێسفه‌ندیاری و لوتفوڵڵا په‌رویز له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسداران به بیانووی به‌شداری له ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز و ڕێكخستنی خه‌ڵك بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌كانی ئه‌و شاره، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه له كرماشان ڕاگوێزراون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كرماشان گوشاریان بۆ ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نیه هاوردووه بۆ ئه‌وه‌ی دان به تاوانێك بنێن كه قه‌د ئه‌نجامیان نه‌داوه و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به په‌روه‌نده‌سازی بۆ ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نییه هۆشداریان داوه.