27
كرێكارانی شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی پارس جنووبی، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی خه‌رمانان، بۆ جارێكی دیكه دژبه جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وتی شاغڵ له پاڵاوگه و سه‌كۆ نه‌وتیه‌كانی پارس جنووبی خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ته‌واوی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، له‌سه‌ركار لابردنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، وه‌لانانی جیاوازی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره له ساڵانی ڕابردوو وهكووه باج له‌سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی نه‌وت بوون.