34
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان، كرێكارانی شاغڵ له ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕه‌وانسه‌ر دژ به نه‌دانی داخوازییه دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كرێكارانی قه‌راردادی و شۆفێرانی ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆی ڕه‌وانسه‌ر كه نزیكه‌ی ٤٠ كه‌س ده‌بن ماوه‌ی شه‌ش مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌ر نه‌گرتووه. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، كاتێك له ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردنیان لێ ده‌كه‌ن.